گشتاندنی ژمارە (1) ساڵی (2016)
بابەت / پێنەدانی کارتی (سفر و العودة)ی (6)شەش مانگ بۆ شۆفێری بارهەڵگر
یەکەم / ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان / ژمێریاری ژمارە (20398) لە بەرواری (10/12/2015) کە وەڵامی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیمان / ژمێریاری یە بە ژمارە (ژ / 4 / 36919) لە بەرواری (22/9/2015) .
ئاگادارتان دەکەین کە کارتی (سفر و العودة)ی (6)شەش مانگ بۆ شۆفێری بارهەڵگر ناکرێت کە پێشتر بەرامبەر پێدانی بڕی رسوماتی (200) دووسەد دۆلاری ئەمریکی دەکرا بەپێی ڕێنمایی ژمارە (98) ساڵی (2015)ی بەڕێوەبەرایەتیمان .
دووەم / پێویستە شۆفێری بارهەڵگر هاوشێوەی هەر بیانیەکی تر مانەوە وەربگرێت .
سێیەم / کار بە بڕگەی(11)ی ڕێنمایی ژمارە (98) ساڵی (2015)ی بەڕێوەبەرایەتیمان ناکرێت لە بەرواری دەرچوونی ئەم نوسراوەوە .