گشتاندنی ژمارە (2) ساڵی (2016)

بابەت / تازەکردنەوەی ساڵانەی کارتی نشینگە بۆ بیانیەکان

یەکەم / ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان / کاروباری نشینگە   ژمارە (14884) لە بەرواری (8/9/2015) .

نوێکردنەوەی ساڵانەی نشینگە بۆ بیانیەکان لە (٧) ساڵەوە زیاد بکرێت بۆ (9) ساڵ ، هەر بیانیەك ماوەی (٩) ساڵ لە هەرێمی کوردستان نیشتە جێ بووە و ساڵانە کارتی نشینگەی تازە کردووەتەوە نشینگەی بۆ تازە ناکرێتەوە .

دووەم / ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان / کاروباری نشینگە   ژمارە (20540) لە بەرواری (13/12/2015) .

ئەو هاوڵاتیە بیانیانەی ماوەی (٩) ساڵ لە هەرێمی کوردستان نیشتە جێ دەبن دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەبێت بگەڕێنەوە   بۆ وڵاتی خۆیان و بۆ ماوەی (6) مانگ قەدەغەی هاتنیان لەسەر دابنرێت ، دوای تەواو بوونی ئەو ماوەیە دەتوانن بە ڕێگای یاسایی  ڤیزە وەربگرن و بێنە خاکی هەرێمی کوردستان .

سێیەم / ئەم ڕێنماییە ئەو بیانیانە ناگرێتەوە کە مانەوەی هاوسەرگیریان هەیە .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى