گشتاندنی ژمارە (4) ساڵی (2016)

 

12

بابەت / وەرگرتنی بڕی(25000) بیست و پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتیانی وڵاتی ئێران لە کاتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو هەرێمی کوردستان

 

یەکەم / ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی ژمارە (27338) لە بەرواری (22/12/2015) و نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان / ژمێریاری ژمارە (33) لە بەرواری (3/1/2016) ، بڕیار درابە :

  1. وەرگرتنی بڕی (25000) تەنها بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی لەهەر هاوڵاتیەکی ئێرانی بەرامبەر بەهاتنە ژوورەوەیان  بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ئەم بڕە پارەیە وەردەگیرێت لەلایەن بنکەی نشینگەکان لە خاڵە سنوریەکان .
  2. ئەم رسوماتە دەخرێتە سەر ئەژمێری داخراوی هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی (هەولێر سلێمانی دهۆك)و  تۆماردەکرێت بەشێوەی داهاتی کۆتایی .
  3. هەڵوەشاندنەوەی مەرجی (4) چوار جار سەردانی کردن لە ماوەی ساڵێکدا بۆ ئەوانەی کە بڕگەی (1)ی سەرەوە دەیانگرێتەوە  واتا ئازادن لەوەی کەوا چەندجار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن .

دووەم / ئەم بڕیارە سەرجەم هاوڵاتیانی وڵاتی ئێران دەگرێتەوە کە بە (پاسپۆرت – پسوڵەی سەردان) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن .

سێیەم / کار بەڕێنمایی ژمارە (49) ساڵی (2014)ی بەڕێوەبەرایەتیمان و هەموارەکەی ناکرێت لە بەرواری دەرچوونی ئەم نوسراوەوە .

 

پاشکۆی یەکەمی گشتاندنی ژمارە (4) ساڵی (2016)

پاشكۆی دووه‌می گشتاندنی ژماره‌ (4) ساڵی (2016)

پاشكۆی سێیه‌می گشتاندنی ژماره‌ (4) ساڵی (2016)

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى