گشتاندنی ژمارە (12) ساڵی (2016)

12

 

تایبەتە به‌ به‌خشینی بیانی هه‌ڵگری مانه‌وه‌ی هاوسه‌رێتی له‌ ڕسوماتی نشینگه‌

ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە ژمارە (9168) لە بەرواری (29/5/2016) سه‌باره‌ت به‌ به‌خشینی بیانی هه‌ڵگری مانه‌وه‌ی هاوسه‌رێتی له‌ ڕسوماتی نشینگه‌ .

ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ هاوڵاتی عێراقیدا كردووه‌ ونیشته‌جێن له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆیان ومنداڵه‌كانیان له‌ وه‌رگرتنی ڕسوماتی نشینگه‌ ده‌به‌خشرێن ، ئه‌م به‌خشینه‌ ته‌نها ڕسوماتی گۆڕینی ڤیزه‌ بۆ نشینگه‌ و ڕسوماتی پێدانی كارتی نشینگه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ كاتی بوونی غرامه‌دا كه‌سانی ئاماژه‌پێكراو له‌ غرامه‌كردن نابه‌خشرێن.

پاشكۆی یه‌كه‌می گشتاندنی ژماره‌ (12) ساڵی (2016)

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى