گشتاندنی ژماره‌ (14) ساڵی (2016)

12

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ /به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌ ژماره‌ (8809) له‌ به‌رواری (23/5/2016) و نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (10880) له‌ به‌رواری (14/6/2016) وپاڵپشت به‌ یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (6) ساڵی (2009) بڕیار درا به‌ :-

1-  زیادكردنی ڤیزه‌ی جۆری (گشتیاری ) بۆ سیستمی ڤیزه‌ی ئه‌لكترۆنی.

2- ڤیزه‌ی (گه‌شتیاری) بۆ ماوه‌ی (30) ڕۆژ ده‌درێت ونوێ ناكرێته‌وه‌ و پێویسته‌ پێش ته‌واو بوونی واده‌كه‌ی گه‌شتیار به‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دوچاری گرفتی یاسایی ده‌بێت .

3- مۆركردنی پاسپۆرتی كه‌سی بیانی به‌ڤیزه‌ی گشتیاری كه‌ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن .

4- ڤیزه‌ (گه‌شتیاری ) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت به‌ نشینگه‌ .

پاشكۆی یه‌كه‌می گشتاندنی ژماره‌ (14) ساڵی (2016)

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى