گشتاندنی ژماره‌ (16) ساڵی (2016)

12

بابه‌ت / ماوه‌ی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی كارتی نشینگه‌ وڕسوماتی گۆڕینی ڤیزه‌ بۆ نشینگه‌

یه‌كه‌م / ئاماژه‌ به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌ ژماره‌ (11812) له‌ به‌رواری (19/7/2016) ونوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (13625) له‌ به‌رواری (31/7/2016) كه‌ وه‌ڵامی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان / به‌شی یاسا به‌ ژماره‌ (7/1/4281) له‌ به‌رواری (30/5/2016).

له‌ كاتی سه‌ردان كردنی بیانیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه‌ له‌ ماوه‌ی یاسایی مانه‌وه‌یان دا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی كارتی نشینگه‌ ، ته‌نها ماوه‌ی (15) ڕۆژ مۆله‌تیان پێده‌درێت له‌ پاش ماوه‌ی یاسایی مانه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كانیان وله‌و ماوه‌یدا غرامه‌ ناكرێن ، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو غرامه‌ی دواكه‌وتن ده‌كرێن به‌پێی ڕێنماییه‌كان.

دووه‌م / ئاماژه‌ به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌ ژماره‌ (10758) له‌ به‌رواری (27/6/2016) ونوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (12114) له‌ به‌رواری (11/7/2016).

ئه‌و بیانیانه‌ی له‌پێش به‌رواری (1/3/2016) وله‌دوای به‌رواری (1/3/2016) وه‌ به‌هه‌ردوو ڤیزه‌ی سه‌ردان و خاڵی سنوری هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان ، له‌ كاتی داواكردنی نشینگه‌دا ڕسوماتی گۆڕینی ڤیزه‌ بۆ نشینگه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت به‌پێی ڕێنماییه‌كان .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى