گشتاندنی ژمارە (2) ساڵی (2017)
تایبەت بە پێدانی نشینگە بە هەندەرانی
ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە ژمارە (1589) لە بەرواری (23/1/2017) ونوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان / کاروباری نشینگە ژمارە (1667) لە بەرواری (30/1/2017) سەبارەت بەو هاوڵاتیە عێراقیانەی کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتێکی بیانین (هەندەرانی) بەڵام لە عێراق نیشتەجێن ، بەهۆی داواکردنی شێوازی مانەوەیان لە عێراق لەلایەن وڵاتە بیانیەکەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگە دەکەن لەسەر داوای خۆیان داوای پێدانی کارتی نشینگە دەکەن لەسەر پاسپۆرتە بیانیەکەیان :
- بەپێی ڕێنماییەکان هاوشێوەی کەسانی بیانی ڕسومات و سزای دارایی (غرامە) یان لێ وەردەگیرێت .
- پێویست بە ئەنجام دانی گرێبەستی کار ناکات وەك پێویستیەکی پێدانی کارتی نشینگە .