یادی 29 ساڵه‌ی كمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ڕاگیرا

 

IW2B3909

یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانیه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی راگه‌یاند، له‌یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ستاین به‌ سازدانی مه‌راسیمێك له‌ ناوبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندان.

ناوبراو وتیشی :” دوای وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ، وه‌ك مانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌ك (29 ) نه‌ماممان له‌ به‌رده‌م بینای نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ڕواند”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ نقیب (كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن‌و په‌وه‌ندییه‌كان به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی ڕاگه‌یاند، هه‌موومان قه‌رزداری شه‌هیدان‌و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ین چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێكی سته‌م دیده‌.

لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن‌و په‌وه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی نشینگه‌وه‌ ئاماده‌كاری باشكرا بۆ یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن (29) كۆتری سپیمان وه‌ك پێناسه‌ی ئاشی ئازاد كرد.

پێش 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی رووخاوی به‌عس دژ به‌ گه‌لی كورد كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردوو (5000 ) پێنج هه‌زار شه‌هیدی لێكه‌وته‌وه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین‌و دڕنده‌ترین كاری جینۆساید بوو كه‌ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى