به‌رپرسی نوێی ئۆفیسی UNHCR سه‌ردانی نشینگه‌ی كرد

983890_1885354388392250_9166607729799256241_n

به‌مه‌به‌ستی پته و كردنى په يوه ندييه كانى ريكخراوى UNHCR و به ريوه به رايه تى نشينگه ى سليمانى (غه‌یرات ئه‌حمه‌د شریف ) به‌رپرسی نوێی ئۆفیسی UNHCR له‌ سلێمانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نقیب (كاردۆ عثمان هه‌ورامی) لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانی ناوبراو زیاتر بۆ ناساندنی بوو وه‌ك به‌رپرسی نوێی ئۆفیسی UNHCR له‌ سلێمانی ، هه‌روه‌ها دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌و ڕێكخراوی UNHCR بۆ هاوكاری زیاتری په‌نابه‌رانی نیشته‌ جێی سنووری پارێزگای سلێمانی.

ناوبراو وتیشی:” خزمه‌تكردنی زیاتری ئاواره‌كان‌ وپه‌نابه‌ران گرنگترین باسی سه‌ردانه‌كه‌بوو”.

لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، به‌رپرسی نوێی ئۆفیسی UNHCR سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كرد كه‌ له‌ لایه‌ن عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ پارێزگای سلێمانی وه‌ لێی كرا‌و ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریه‌كی ده‌ربڕی بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران به‌ تایبه‌تی ئاواره‌ سورییه‌كان‌ و كوردانی ڕۆژهه‌ڵات.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى