ده‌سته‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌ردانی نشینگه‌ی سلێمانی كرد

17800202_1885365288391160_5786526585897361415_n

عمید (باران مامه‌ كه‌ریم) ده‌سته‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانی ناوبراو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوو وه‌ك ده‌سته‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕووی دسپلینی سه‌ربازی‌و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ڕۆژانه‌ی كارمه‌ندان.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا ناوبراو سوپاس‌وده‌ست خۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندان كرد له‌پای ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رچاوه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ كه‌سانی بیانی.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى