خولی یاساكانی مانه‌وه‌ كۆتایی هات

17884377_1888164198111269_8315759265872782804_n

له‌ میانه‌ی كاروچالاكییه‌كانی بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ خولێكی تایبه‌تی به‌ یاساكانی مانه‌وه‌ كرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نقیب (كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) لێپرسراوی راگه‌یاندن‌وپه‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی ڕاگه‌یاند،خوله‌كه‌ ماوه‌ی مانگێك زیاتری خایه‌ند‌و به‌ (5) گروپ (86) ئه‌فسه‌ر‌وكارمه‌ند به‌شداریانكرد.

ناوبراو وتیشی:” به‌ ئاماده‌بونی عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڕوانامه‌ی كۆتایی خوله‌كه‌ دابه‌شكرا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی به‌شداربووی خوله‌كه‌”.

لێپرسراوی راگه‌یاندن‌وپه‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن (دكتورى عقیدی یاسایی / ئارام محمد صالح سعید، ، رائیدی یاسایی / گۆران لتیف محمود ‌و رائیدی یاسایی / مه‌ریوان جمیل مسته‌فا،رائيدى ياسايي/ئوميد حكيم مسته فا) وترایه‌وه‌ .

17884300_1888164188111270_1632520432079789815_n

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى