ڕه شنوسى نوێی پروژه ياساى په نابەريتى له عێراق و كوردستان تاوتوێكرا

17884161_1889902711270751_7604775069233734962_n

رۆژانی١٠-١١-١٢-/٢٠١٧/٤ لەشارى ھەولێر کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕه شنوسى نوێی پروژه ياساى په نابەريتى له عێراق و كوردستان ئەنجام درا .

لەوبارەيەوه عميدى ماف پەروه ر(صالح عثمان خضر ) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەری نشینگەی سلێمانی ڕاگەیاند ” بە بەشداری نوێنەرانی ئەنجومەنی شورا و ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و لیژنەی بالای کاروبای پەنابەران و رەگەزنامەی گشتی عێراق و بەرێوبەری گشتی رەگەزنامەی ھەرێم و یاریدەدەری رەگەزنامەی گشتی بۆ کاروباری نشینگەی ھەرێم و ھەرسێ بەرێوەبەری نشینگەی پارێزگاكانی ھەرێم و نوێنەری ڕێکخراوی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لە عمان و بەغداد و ھەرێمى كوردستان ڕە شنوسى ياساى په نابه رێتى تاوتوێكرا”.

عمیدی ماف پەروەر ( صالح عثمان خضر ) باسى لەوەش کرد. ره شنوسى کاری تایبەت بە پرۆژە یاسای تازەی پەنابەری عێراقی تاوتوێ کرا بۆ ئامادەکردنی بۆ بەردەم پەرلەمانی عێراقی تاوەکو ببێتە جێگرەوەی یاسای کۆنی پەنابەری عێراقی ژمارە ٥١ کە سالی ١٩٧١ دەرچووە”.

وتیشی:” ھه رلەو چوارچێوەیەشدا جەخت لە بەمافەکانی ڕێکەوتننامەی جنێفی تایبەت بە پەنابەران کرایەوە کە سالی ١٩٥١ لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکراوە لەگەل لەبەرچاوگرتنی گرنگی رۆلی ھەرێمی کوردستان لە گرتنەخۆی ژمارەیەکی بەرچاوی پەنابەران.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برياردرا ره شنوسى سێ روژى ديداره كه بدرێت به پەرلەمانى عێراق بۆ خوێندنەوەى يەكەم و بڕياردان له سەرى.

17903536_1889902761270746_6620191035737349855_n

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى