كۆربه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ شارستانیه‌كان- كارگۆ ‌و گه‌شت ‌و گوزار كۆتایهات

IW2B4516
به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی كه‌رتی فڕۆكه‌وانی عێراق ‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ‌و گه‌شتوگوزار كۆربه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ شارستانیه‌كان كۆتای هات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ نقیب / كاردۆ عوسمان هه‌ورامی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن ‌و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی راگه‌یاند، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ گه‌یاندی عێراق ‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان ‌و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی ‌وحیزبی ‌و بازرگانان ‌و زیاتر له‌ بیست ‌و پێنج كۆمپانیای بواری گه‌شت و گوزار و بازرگانی گشتی كۆربه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ شارستانیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو وتیشی:” وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای  سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌شداریمان كرد له‌و كۆربه‌نده‌دا به‌ مه‌به‌ستی ناساندی كاروباره‌كانی مانه‌وه‌ ‌و چۆنیتی پێدانی ڤیزا به‌ كه‌سانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان”.
كۆربه‌ندی  فڕۆكه‌خانه‌ شارستانیه‌كان- كارگۆ ‌و گه‌شت ‌و گوزار له‌ ئوتێلی (گراند ملینیوم)  شاری جوان له‌سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌چوو.

 نشینگه‌ – تایبه‌ت

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى