ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی نشینگه‌ خوێنیان به‌خشی

IW2B49260000
به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشانی تالاسیما ئه‌فسه‌ران ‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشینیان ده‌ستپێكرد.
له‌وباره‌یه‌وه‌ نقیب/ كاردۆ عوسمان هه‌ورامی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ پێویستمان زانی وه‌ك ئه‌فسه‌ران ‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له‌ ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشانی تالاسیما خوێن ببه‌خشینه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی تالاسیما یان هه‌یه‌و پێویستان به‌ خوێنه‌.
ناوبراو وتیشی:” هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ دوو به‌ش ده‌بێت ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ران ‌و كارمه‌ندان خوێن ده‌به‌خشن ‌و هه‌فته‌ی داهاتووش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شێكی تر خوێن ده‌به‌خشین”.
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ ساڵانه‌ چه‌ند جارێك خوێن  ده‌ به‌خشین بۆ نه‌خۆشانی تالاسیما و برا پێشمه‌رگه‌كان ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌ خوێنه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى