ئه‌لێكسی دوداریڤ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كرد

IW2B5054

به‌رپرسی به‌شی پاراستنی ڕێكخراوی ( UNHCR ) ئه‌لێكسی دوداریڤ له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمانی كردوو له‌ لایه‌ن عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ستی سه‌ردانی ناوبراو بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌ سه‌ر كێشه‌ و گرفته‌كانی په‌نابه‌رانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ، وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانیه‌وه‌ به‌ڵێنی زیاتر كارئاسانی بۆ ڕێكخراوی ( UNHCR ) ‌و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران درا.

له‌ كۆتاییدا به‌رپرسی به‌شی پاراستنی ڕێكخراوی ( UNHCR ) سوپاس‌ و ده‌ستخۆشی خۆی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌جه‌م ئه‌فسه‌ران‌ و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه تيمانيان كرد .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى