مه‌ راسیمی خانه‌نشینی عه‌قید عوسمان علی عارف به‌ڕێوه‌چوو

IW2B5493

به‌ ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی ‌وبه‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان مه‌ راسیمی خانه‌نشینی عه‌قید عوسمان علی عارف ئه‌فسه‌ری پێشكه‌وتووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ڕێوه‌چوو.

نقیب/ كاردۆ عوسمان هه‌ورامی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی سلێمانی ڕاگه‌یاند، هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامۆستا جلال كریم عیسی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عمیدی ماف په‌روه‌ر صالح عوسمان خضر به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پاسپۆرت ‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ و نوسینگه‌ی كارتی زانیاری مه‌راسیمی خانه‌ نشینكردنی ئه‌فسه‌ری پێشكه‌وتوو عقید عوسمان علی عارف به‌ڕێوه‌چوو.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی وتیشی : به‌ ساتێ‌ وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوو به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی حزبی ‌و حكومی ‌و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان وه‌ له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ وتاری سوپاس ‌و پێزانین خوێنرایه‌وه‌ ‌و سه‌رجه‌میان دیاری ماڵ ئاوابوونیان پێشكه‌ش به‌ عقید عوسمان علی عارف كرا.

عقید عوسمان علی عارف ئه‌فسه‌رێكی پێشكه‌وتووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی ‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوو نه‌ناس بوو .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى