كریستیان نیلسون سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كرد

IW2B5971

جێگری باڵیوزی سوید له‌ عێراق هاوكات كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی سویدیشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد وله‌ لایه‌ن عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر ) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمان ییوه‌ پیشوازی لێ كرا .

نقیب (كاردۆ عثمان هه‌ورامی ) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی راگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ردانی كریستیان نیلسون جێگری باڵیوزی سوید له‌ عێراق هاوكات كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی سویدیشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوولا بوو.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی وتی ، له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمانی كرد له‌ پای هه‌وڵ و ماندوبونانیان كه‌ خزمه‌تی كه‌سانی بیانی ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى