خولێكی زمانی توركی له‌ په‌یمانگای په‌روه‌رده‌یی تایم کوتایی پێ هات

21149886_1950292555231766_3819323188969560045_n

عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلیمانی بڕوانامه‌ی به‌خشیه‌ چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كه‌ به‌شداریان له‌ خولێكی فێربوونی زمانی توركیدا كردبوو هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواستن له‌ كاره‌كانیاندا.

لەوبارەیەوە رائد (ئالان نهاد ) لێپرسراوی بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ به‌ ماڵپه‌ری نشینگه‌ی سلێمانی ڕاگه‌یاند : ” به‌هاوكاری په‌یمانگای په‌روه‌رده‌یی تایم، هه‌ستاین به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی زمانی توركی له‌ ئاستی مام ناوه‌ند بۆ ئه‌فسه‌ران وكارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تا زیاتر شاره‌زابن له‌چونیه‌تی گفتوكۆ كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی بیانی به‌ ڕه‌گه‌ز تورك كه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن”.

لێپرسراوی بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ وتیشی : خوله‌كه‌ ماوه‌ی دوو مانگی خایه‌ند وله‌ لایه‌ن ماموستا (شه‌عبان دمركان ) وترایەوە‌.

بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ، به‌رده‌وام خولی جیاواز بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى