لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنوره‌كانی نشینگه‌ی سلێمانی سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌وێڵه‌ی كرد

23559721_1980158818911806_9188189685163946950_n

لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنوره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی بنكه‌ی نشینگه‌ی ته‌وێڵه‌-ی كرد و له‌گه‌ڵ لێپرسراوی بنكه‌ و كارمه‌ندان كۆبویه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان و كێشه‌ وگیر وگرفته‌كانی بنكه‌ سنووریه‌كان، عه‌قید ( ئاسۆ حه‌سه‌ن) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنوره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ یاوه‌ری ڕائد ( فه‌ره‌یدون عبدالله ) لێپرسراوی قه‌ڵه‌می سنوره‌كان و ڕێپێدراوی /1 (عباس علی كریم ) لێپرسراوی هۆبه‌ی پلان دانان سه‌ردانی بنكه‌ی نشینگه‌ی ته‌وێڵه‌-یان كرد و له‌گه‌ڵ نه‌قیب ( هه‌ژار كمال) لێپرسراوی بنكه‌و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ ، پاشانیش سه‌ردانی مه‌رزی شوشمێ‌-یان كرد.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شیاندا سوپاسی لێپرسراو و كارمه‌ندانیان كرد كه‌ كاره‌كانیان بێ‌ كه‌م و كورتی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بڕیاریشه‌ لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنوره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م بنكه‌ سنوورییه‌كان بكات.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى