خوله‌كانی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته بەردەوامە

23231616_1976217552639266_2066538544348401922_n

‎به‌ ئاماده‌بوونی عه‌قید ( ئاسۆ حه‌سه‌ن ) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كان ، خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوو بۆ چه‌ند كارمه‌ندێكی بنكه‌ی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ كۆتایی پێهات و بڕوانامه‌ی به‌شداریش به‌خشرایه‌ به‌شداربوانی خوله‌كه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌قیب ( كاردۆ عوسمان هه‌ورامی ) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی نشینگه‌ وتی: به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی ئیش و كاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌ بواری پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوو بۆ (20 ) كارمه‌ندی بنكه‌ی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ كرده‌وه‌، وتیشی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن ( ڕائید / پێشره‌و حه‌مه‌ سالح) كه‌ شاره‌زایە له‌ بواری پشكنینی پاسپۆرت ‌وترایه‌وه‌ ، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی باس له‌ پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌كان ده‌كرا.

له‌ كۆتایشدا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ وتی: به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی بنكه‌ سنووریه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا زیاتر شاره‌زا بن له‌ پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌دا .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى