ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ قسه‌ی‌ رێكخراوی‌ ئه‌لقاعیده‌ ده‌كات

anjwmanynwenaran2632013-bbخه‌ندان-

پاش ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ئه‌وه‌یان ده‌گاته‌ ده‌ست كه‌ رێكخراوی‌ ئه‌لقاعیده‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بینای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ بڕیاری دواخستنی‌ دانیشتنی‌ ژماره‌ 13 ده‌دات.

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ ” سۆمه‌رییه‌ نیوز” سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاشكرایكردووه‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاریداوه‌، دانیشتنی‌ ژماره‌ 13ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دواده‌خرێت.

به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه‌، رێكخراوی‌ ئه‌لقاعیده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان كردووه‌، بینای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كه‌ن ئامانج.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، بڕیارده‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران مه‌حمه‌د خالیدی‌ رایگه‌یاندووه‌:” سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجێفی‌ داوای‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردووه‌ سبه‌ینێ ئاماده‌ی‌ دانیشته‌نه‌كه‌ بن”.

له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا خالیدی‌ ده‌ڵێت، دانیشتنی‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتن نامه‌ی‌ هاندان و پاراستنی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان حكومه‌تی‌ عیراق و ژاپۆن ده‌بێت.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى