به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی سلێمانی ده‌كات

27973830_2024213034506384_490735770589220333_n

 

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی سلێمانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ سه‌ردانی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( ئاسۆ شێخ طه عبدالكریم) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – یان كرد ،له‌ دیدارێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربونی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كردن و ده‌ستخۆشی له‌ كاره‌كانیی نشینگه‌ كرد.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ تابلۆیه‌كی به‌ دیاری به‌خشیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و دووباره‌ هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى