بروانامه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌خشرایه‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی نشینگه‌ی سلێمانی

28166647_2020559971538357_685897747933474434_n

 

ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ په‌یمانگای په‌روه‌رده‌یی تایم به‌سه‌ركه‌وتوویی خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزییان ته‌واو كرد و بروانامه‌ی به‌شداریشیان پێبه‌خشرا.

به‌ ئاماده‌بوونی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌یی تایم بروانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه‌ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان ، كه‌ په‌یمانگای ناوبراو به‌ هاوكاری (بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ ) ی نشینگه‌ی سلێمانی خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ كردبوونه‌وه‌ ،خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ردوام بوو كه‌ تایبه‌ت به‌ (تێگه‌یشتن و نوسین و قسه‌ كردن ) به‌ زمانی ئینگلیزی و له‌لایه‌ن مامۆستا ( محمد حسێن) شاره‌زا له‌ بواری زمانه‌وانیدا وترایه‌وه‌.

له‌ كۆتایی دا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سوپاس وده‌ست خۆشی له‌ نوێنه‌ری په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌یی تایم كرد هیوای خواست كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كانیاندا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی نشینگه‌ به‌رده‌وام خولی جیا جیا له‌ بواره‌ هه‌مه‌جۆره‌كاندا ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى