پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی دارستان ده‌كرێت

36959183_2102345606693126_845068445081927680_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له‌ كاره‌كانیدا بۆ خواست.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ، به‌ یاوه‌ری به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ سه‌ردانی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( ئاری ره‌ئوف بێگه‌رد) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی – یان كرد، له‌ و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له‌ كاره‌كانیی نشینگه‌ی سلێمانی كرد.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی تابلۆیه‌كی هونه‌ری به‌ دیاری به‌خشیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی و دووباره‌ هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى