به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ى سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی یه‌كێتی عه‌شایه‌ریه‌كانی عێراق كرد

37279503_2109425115985175_5480226335227904000_n

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی كرد له‌( شێخ صباح عزاوی) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی عه‌شایه‌رییه‌كانی عێراق و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، له‌و دیداره‌دا وه‌فدی میوان ده‌ستخۆشی و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانیان كرد، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كاره‌كانی هاوڵاتیان و كه‌سانی بیانی ڕایی ده‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و هیوای خۆشی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك (مام جه‌لال)ی به‌خشیه‌ میوانه‌كان،ئه‌وانیش ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ جوانترین دیارییه‌، چونكه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بێ‌ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراقی كردووه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى