بڕوانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ سنوورییه‌كان

37369671_2110510112543342_4148554111442223104_n

خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ بۆ چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و بنكه‌ سنوورییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كۆتایی پێهات و بڕوانامه‌ش به‌خشرایه‌ به‌شداربوانی خوله‌كه‌.
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی ئیش و كاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری، (بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی بۆ (16 ) كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ سنوورییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كرده‌وه‌، خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن رائد ( ئارام محه‌مه‌د) كه‌ شاره‌زای بواری پشكنینی پاسپۆرته‌ ده‌وترایه‌وه‌ ، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی باس له‌ پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌كان ده‌كرا.

له‌ كۆتایى خوله‌كه‌دا له‌لایه‌ن مقدم ( علی احمد خانكه‌) لێپرسراوی به‌شی كارگێڕی و رائد ( فه‌ره‌یدوون عمر عبدالله) لێپرسراوی قه‌ڵه‌می سنووره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و رائد ( ئارام محمد) مامۆستای خوله‌كه‌وه‌ بڕوانامه‌ به‌ به‌شداربووان به‌خشرا.

جێی باسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا زیاتر شاره‌زا بن له‌ پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌دا .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى