سیستەمی نوێی نشینگەو كێشەو گرفتەكان تاوتوێ كرا

37421696_2112000542394299_140869077563342848_n

بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەكانی هەرێم كرد و تاوتوێی سیستەمی نوێی نشینگەو كێشەو گرفتەكان كرا.

عەمیدی مافپەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی وەزارەت ناوخۆ بە شداری لە كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەكانی هەرێم كرد، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی د.سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و بە ئامادەبونی هەرسێ بەرێوبەرو لێپرسراوی (ئای تی )بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و بە بەشداری نوێنەری كۆمپانیای (ئار تی ئی سی) بەڕێوەچوو..


كۆبوونەوەكە دەربارەی سیستەمی تازەی تەكنەلۆجی و هونەری نشینگەی هەرسێ پارێزگا و تاوو توێ و دیراسەی كێشەو گرفتەكان و چارەسەركردنیان بوو،هەروەها لە كۆبونەوەكە وێڕای چارەسەری هەندێ گرفت جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە بەپێی سیستەمی تازە كار بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتین بكرێت بەپێی ڕاسپاردەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ كاری جدی لەسەر بكرێ.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى