به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی سه‌ردانی جێگرانی پارێزگاری سلێمانی كرد

11110125

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی جێگرانی پارێزگاری سلێمانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن له‌ كاره‌كانیدا .

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ، به‌ یاوه‌ری به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌،سه‌ردانی ( عومه‌ر قه‌ڵادزێی) جێگری پارێزگاری سلێمانی كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی هاوڵاتیان له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و نشینگه‌ی پارێزگاری سلێمانی كرا،هه‌روه‌ها جێگری پارێزگاری سلێمانی له‌ به‌رامبه‌ر باش ڕایی كردنی كاره‌كانی كه‌سانی بیانی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌، ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی نشینگه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.

پاشان عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی ( احمد علی) جێگری پارێزگاری سلێمانی كرد و به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ناوبراو كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له‌ كاره‌كانیدا بۆ خواست،هه‌روه‌ها تابلۆیه‌كی هونه‌ری یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌كانی شاری سلێمانی پێشكه‌ش كرد، له‌ به‌رامبه‌ریشدا جێگری پارێزگاری سلێمانی په‌رتوكى ( التنظيم الاداري في الدول الاتحادية) به‌دیاری به‌خشیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ى سلێمانی و خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كرد

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى