به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شه‌كان كۆبوه‌وه‌

002211

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كۆبووه‌وه‌ ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاسانكاری بۆ ڕایكردنی كاروباری كه‌سانی بیانی كرا كه‌ سه‌ردانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها میكانیزمی جێبه‌جێ‌ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گۆڕینی سیسته‌می نوێی نشینگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو .

له‌ كۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران وكارمه‌ندانی نشینگه‌ی سلێمانی كرد ، كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراوی به‌شه‌كان سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانیان كرد و به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ باشترین شێوه‌ كاره‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى