خولی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی كرایه‌وه‌

33333

خولێكی ده‌رونناسی بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرایه‌وه‌ و ئامانج له‌ خوله‌كه‌ش بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی و شاره‌زاییه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی مامه‌ڵه‌ كردنه‌.

ڕێكخراوی وچان به‌ هامه‌هه‌نگی به‌شی ( ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی و سه‌نته‌ری كۆچ)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمیان، خولێكی ده‌روونناسی به‌ ناونیشانی ( ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی و ته‌نگه‌ژه‌ و شاره‌زاییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مامه‌ڵه‌ كردن) بۆ (30) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و بنكه‌ سنوورییه‌كان كرده‌وه‌، خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن (صلاح حسن رحیم) پسپۆڕی بواری ده‌روونناسی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ ڕێكخراوی ( وچان)وترایه‌وه‌، كه‌ به‌ ووردی ئاماژه‌ی به‌ لایه‌نه‌ ده‌روونیه‌كانی مرۆڤ و دۆزینه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی و مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر كرد، هه‌روه‌ها ته‌نگه‌ژه‌ ده‌روونیه‌كان و هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌شێكی تری باسی خوله‌كه‌ بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌ ئامانجی زانیاری زیاتر و شاره‌زایی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى