خولی شێوازی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ منداڵدا به‌ڕێوه‌چوو

0000000000000

خولێكی شێوازی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ منداڵدا بۆ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرایه‌وه‌ و ئامانج له‌ خوله‌كه‌ش بۆ تێگه‌یشتن له‌ سایكۆلۆژیه‌تی منداڵان و مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاوه‌ له‌گه‌ڵیاندا.

ڕێكخراوی (ستێپس) به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌شی ( ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان،خولێكی په‌یوه‌ندی گرتنی له‌گه‌ڵ منداڵان له‌ ژێر ناونیشانی (پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی پاراستنی منداڵ و شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ منداڵ)دا بۆ (7) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرده‌وه‌.
خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن( رۆكان محمد امین) پسپۆڕی بواری ده‌روونی وترایه‌وه‌، كه‌ تیایدا باسی شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ منداڵ ، جۆره‌كانی مامه‌ڵه‌ی خراپ،نیشانه‌كانی مامه‌ڵه‌ی خراپ ، ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر منداڵان و كاریگه‌ریه‌كانی مامه‌ڵه‌ جیاوازه‌كان باس كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی و زانیاری زیاتر، به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى