ئه‌لێكسی دوداریڤ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد

33332211

ئه‌لێكسی دوداریڤ به‌رپرسی به‌شی پاراستنی ڕێكخراوی ( UNHCR ) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد و له‌ لایه‌ن عمیدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی مقدم (وشیار علی حەمە) لێپرسراوی بەشی پەنابەرێتی و (رائد محمد فائق روستم )ليپرسراوى به شى ئاى تى پێشوازی لێكرا.

ڕائد ( كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی نشینگه‌ ئامانجی سه‌ردانی به‌رپرسی به‌شی پاراستنی ڕێكخراوی ( UNHCR ) ڕوونكرده‌وه‌ وتی: مه‌به‌ستی سه‌ردانی ناوبراو بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌ سه‌ر كێشه‌ و گرفته‌كانی په‌نابه‌رانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانیه‌وه‌ به‌ڵێنی زیاتر كارئاسانی بۆ ڕێكخراوی ( UNHCR ) ‌و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران درا.

له‌ كۆتایشدا وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمانی كرد له‌ پای هه‌وڵ و ماندوو بونیان كه‌ كارئاسانی بۆ په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى