گشتاندنی ژمارە (5) ساڵی 2018

090517095817
بابەت / پێدانی كارتی نشینگە بە كەسانی بەنگلادیشی
ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە ژمارە (1960/د ) لە بەرواری (28/10/2018) وە پاڵپشت بە و دەسەڵاتەی دراوە بە وەزارەتی ناوخۆ لە یاسا ی (6) ساڵی (2009) و لە بەرژەوەندنی گشتی بڕیاردرا بە :-
1.    پێدانی كارتی نشینگە بە كەسانی بەنگلادیشی كە پێش بەرواری (1/1/2018)  هاتوونەتە هەرێمی كوردستان .
2.    ڕۆژی هاتنە ناوەوەیان بەو ڕۆژەی كە لە پاسپۆرتیان مۆركراوە ئەژمار دەكرێت.
3.    وەرگرتنی بڕی(1.000.000)  یەك ملیۆن دینار وەك سزای دواكەوتن.
4.    وەرگرتنی بڕی (1.000.000)  یەك ملیۆن دینار وەك ڕسوماتی گۆڕینی ڤیزەی سەردان بۆ نشینگە .
5.    وەرگرتنی ڕسوماتی دەرهێنانی كارتی نشینگە بە پێی ڕینماییەكان .
6.    ئەم بڕیارە تا بەرواری (31/12/2018) كاری پێدەكرێت .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى