خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ كۆتایی هات

44647803_2176605459267140_2592838573677871104_n

به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوو بۆ چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی بنكه‌ سنووریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كۆتایی هات و بڕوانامه‌ی به‌شداریش به‌خشرایه‌ به‌شداربووانی خوله‌كه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ( رائد- كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی نشینگه‌ وتی: به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری كارمه‌ندان له‌ بواری پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوو بۆ (16) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی بنكه‌ سنوورییه‌كانی ( به‌شی نشینگه‌ی گه‌رمیان، بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌، بنكه‌ی نشینگه‌ی باشماخ، بنكه‌ی نشینگه‌ی په‌روێزخان، بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌ن، بنكه‌ی نشینگه‌ی كێلێ و بنكه‌ی نشینگه‌ی ته‌وێڵه‌)كرده‌وه‌.

وتیشی: خوله‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ( عقید- ئاسۆ حسن) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كان ده‌ستی پێكرد و به‌ سه‌رپه‌رشتی ( بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كرایه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ( رائد- ئارام محمد علی)شاره‌زا له‌ بواری پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ وترایه‌وه‌، له‌م خوله‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی باس له‌ پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ده‌ستنیشان كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌كان ده‌كرا، له‌ كۆتایی خوله‌كه‌شدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و رائد ( ئالان نیهاد) لێپرسراوی بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ و رائد( ئارام محمد) بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ به‌شداربووانی خوله‌كه‌.

له‌ كۆتایشدا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی وتی: به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و بنكه‌ سنووریه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، تا زیاتر شاره‌زا بن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى