خولی ئه‌ته‌كێتی ئۆفیس به‌ڕێوه‌چوو

43542715_2176952559232430_5223067491957211136_n

 

خولێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌ته‌كێتی ئۆفیس و چۆنیه‌تی ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان بۆ به‌شێك له‌ لێپرسراوی به‌ش و هۆبه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شی ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی به‌ هه‌ماهه‌نگی ( بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، خولێكی له‌سه‌ر ئه‌ته‌كێتی ئۆفیس بۆ (34) ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی بنكه‌ سنورییه‌كان كرده‌وه‌، خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر (د.كاوه‌ حمه‌ فرج) یاریده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی كۆمار و پسپۆڕ له‌ بواری كارگێڕی كار وترایه‌وه‌، له‌ خوله‌كه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی باس له‌ ئه‌ته‌كێتی ناو ئۆفیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كرا، هه‌روه‌ها ئاسانكاری له‌ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا،به‌شێكی تری خوله‌كه‌ی پێكده‌هێنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی شاره‌زایی زیاتر له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى