به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ش و هۆبه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

45033178_2179581842302835_5447158544497377280_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه‌ وبۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی بیانی و هاوڵاتیان ڕێنمایی پێویستی پێشكه‌شی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی كرد.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی باشتر ڕاپه‌ڕاندنی مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی بیانی و هاوڵاتیان، به‌ش و هۆبه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌،له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕێنمایی پێویستی به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان دا، تا بتوانن وه‌ك هه‌میشه‌ مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌ باشترین شێوه‌ ڕابپه‌ڕێنن،هه‌روه‌ها ئاماژه‌دان به‌ میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی بڕیار و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئامانجێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی بوو.

له‌ كۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كرد، كه‌ له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كاندا كاره‌كانیان به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نموونه‌یه‌كی جوانیان له‌ بواری كارگێریدا پێشكه‌ش كردووه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى