به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا

45175824_2180570258870660_2703981817513377792_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ پای هاوكاری و پشتیوانی دیاری له‌ ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵی كلتوره‌ جیاوازه‌كان له‌ شاری ڕانیه‌، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی٢٠١٨/٩/٢٢،٢١ له‌ شاری ڕانیه‌ ڤیستیڤاڵی كلتوره‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجامدرا، كه‌ چه‌ندین میوانی بیانی له‌ چه‌ندین وڵاتی جیاوازه‌وه‌ به‌شداریان تێدا كرد و كلتوری تایبه‌ت به‌ خۆیان نمایش كرد، له‌و میانه‌یه‌شدا عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، هاوكاری و پشتیوانی دیاری بۆ ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد،هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆش سه‌نته‌ری ( ڕایه‌ڵ) بۆ ئاڵوگۆڕی كلتوری، له‌ پای ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیه‌ دیاره‌، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، دڵسۆزی و خه‌مخۆریان به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامیان بۆ خواست، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی سوپاسی كردن و ده‌ستخۆشی ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی لێكردن.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى