به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی بنكه‌ سنووریيه كان كۆبووه‌وه‌

45336124_2182833091977710_5168829549726662656_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی بنكه‌ سنووریه‌كان كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی باشتر ڕایی كردنی كاروباری بنكه‌ سنووریه‌كانیان كرد.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی عه‌قید ( ئاسۆ حه‌سه‌ن ) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ، له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ‌ بنكه‌ سنوریه‌كانی ( فڕۆكه‌خانه‌، باشماخ، كێلێ‌، سه‌یران به‌ن،په‌روێزخان،ته‌وێڵه‌)كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی ڕایی كردنی كاروباری گه‌شتیاران كرا، كه‌ له‌و بنكه‌ سنوریانه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ سه‌رباری ئاماژه‌دان به‌ هه‌وڵ و ماندوو بونی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و بنكانه‌، داوای كرد وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ باشترین شێوه‌ كاره‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن و نموونه‌یه‌كی جوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان نیشانی كه‌سانی بیانی و هاوڵاتیان بده‌ن.

له‌ كۆتاییشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ بنكه‌ سنووریه‌كان خواست ، له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراوی بنكه‌ سنوریه‌كان سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌یان كرد و به‌ڵێنیان دوپات كرده‌وه،‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ باشترین شێوه‌ كاره‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى