خولی دڵنیابوون له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

45496776_2183952065199146_2370046392262459392_n

له‌ شاری هه‌ولێر خولێكی دڵنیابوون له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ وناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ شاری هه‌ولێر، خولێكی دڵنیابوون له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بۆ (22) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌كانی ( سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك) به‌ڕێوه‌چوو،كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ به‌شداربوونی(10) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و بنكه‌ی نشینگه‌ی باشماخ به‌شداری له‌ خوله‌كه‌دا كردبوو.
خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی شانشینی نه‌رویج و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا باس له‌ (چۆنیه‌تی دڵنیابوون له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ دروسته‌كان و ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان) كرا، له‌ خوله‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ ئاماژه‌ به‌ پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و جیا كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی دروست كرا،هه‌روه‌ها وانه‌ی تایبه‌ت به‌ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان وترایه‌وه‌.
له‌ كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه‌ به‌شداربووانی خوله‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی،به‌ مه‌به‌ستی زانیاری زیاتر له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌رده‌وام خولی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى