به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای ئوستورالیا كرد

45830264_2186033564990996_6950638586928562176_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئوستوڕالیا كرد و تاوتوێی ئیش و كاری نشینگه‌ و هاوكاری كردنی بنكه‌ سنوریه‌كانیان كرد.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( سالار عبدالله محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و عه‌قید ( ئاسۆ حه‌سه‌ن) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و رائد ( ره‌ئوف مليك مظفر) لێپسراوی بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ و رائد ( ئالان نیهاد) لێپرسراوی بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ، پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئوستورالیا كرد،كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( فیونا ئاندرۆ) كونسوڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباكوری ئه‌فریقا،(تامبی شابسوگ) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان،(شۆن سلس) ڕاوێژكاری كۆچ، دوای به‌خێرهاتن و سه‌ردانی كردنی بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌، وه‌فدی میوان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی- یان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند ته‌وه‌رێك خرانه‌ به‌ر باس، له‌وانه‌ ئیش و كاره‌كانی نشینگه‌ له‌ ڕووی خول و پێداویستیه‌كانی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كان، هه‌روه‌ها گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هاوكاری كردنی بنكه‌ سنووریه‌كان به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێكهێنا.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدی باڵیۆزخانه‌ی ئوستورالیا له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی (بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ) یان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ خۆیان له‌ساڵی (2010)دا بۆ یه‌كه‌مجار دایانمه‌زراندووه‌، دووباره‌ هاوكاری كردنی بنكه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى