به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی لقی سلێمانی زانكۆی ئیشك كرد

46141860_2188244491436570_958420405914173440_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی لقی سلێمانی زانكۆی ئیشك كرد و زانكۆكه‌ش ئاماده‌یی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی كۆرسی زمان و كۆمپیوته‌ر بۆ كارمه‌ندانی ده‌ربڕی.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له‌ وه‌فدێكی لقی سلێمانی زانكۆی ئیشك كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ مامۆستا (عثمان صالح احمد)، مامۆستا( محمد زه‌نگی)، پارێزه‌ر ( سیامه‌ند حسێن محمد)، له‌و دیداره‌دا زانكۆی ناوبراو ئاماده‌یی خۆی نیشان دا، كه‌ خولی زمانه‌كانی ( توركی، ئینگلیزی)و خولی فێربوونی كۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌فسه‌ران وكارمه‌ندانی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بكاته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كیش بێت كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وامی كارمه‌ندان بگونجێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كردن و ده‌ستخۆشی لێكردن و هه‌وڵه‌كانی زانكۆی ئیشكی بۆ په‌ره‌پێدانی زانست به‌رزنرخاند.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى