به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی به‌شداری له‌ یه‌كه‌مین دیداری هاتووچۆدا كرد

46486064_2190442801216739_5947501455429599232_n

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌شداری له‌ یه‌كه‌مین دیداری هاتوچۆدا كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ی 18-11 ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ژێر دروشمی به‌ره‌و پێشخستنی سیستمی هاتوچۆ ڕێكی خستبوو.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌شداری له‌ یه‌كه‌مین دیداری هاتوچۆدا كرد، كه‌ ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بوونی دامو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و شاره‌زاو خه‌مخۆری بواری هاتووچۆ له‌ شاری سلێمانی ڕێکخرابوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی هاتوچۆ له‌وانه‌:سیسته‌می هاتوچۆ له‌ جیهان و هه‌رێمی كوردستاندا، سیسته‌می هاتوچۆ گرفت و چاره‌سه‌ره‌كانی، هەروەها بایه‌خی هۆشیاری له‌ سیسته‌می هاتوچۆدا له‌گه‌ڵ ژینگه‌و ڕێگاوبان و گواستنه‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سیسته‌می هاتوچۆ بەشێكی تری دیدارەكەی پێكهێنا.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى