خولێكی پشكنینی پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شت كردن كۆتایی هات

46979348_2196691270591892_2788032781307871232_n

خولێكی پشكنینی پاسپۆرت به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كۆتایی پێهات و بڕوانامه‌ی به‌شداریش به‌خشرایه‌ به‌شداربووان.
سه‌نته‌ری كۆچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، به‌ هه‌ماهه‌نگی ( سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆژیا و ڕاهێنانی ئه‌وروپیETTC) خولێكی پشكنینی پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی گه‌شت كردنی كرده‌وه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی (5) ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رائد( كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی نشینگه‌ وتی:( ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ خولێكی پشكنینی پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شت كردن هێنرا،كه‌ (24) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمان و بنكه‌ سنوورییه‌كان به‌شداریان تێدا كرد.
وتیشی: ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ بۆ ئاشكرا كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌كان و ڕێگاكانی ئاشكرا كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌كانه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شداربووان فێر ده‌كرێن چۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ بناسنه‌وه‌ و ئامێره‌كانی ئاشكرا كردن چۆن به‌كاربهێنن، وتیشی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن (رائد- ئالان نیهاد فۆاد، رائد- ئارام محمد علی، رائد- شوانه‌ كمال احمد، ملازم1-هێرۆ حسێن نوری) وترایه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ وتی: دوای ته‌واو بوونی خوله‌كه‌، بڕوانامه‌ی به‌شداری له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ و عه‌قید ( ئاسۆ حسن) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كان و لێپرسراوی به‌شی سه‌نته‌ری كۆچ و مامۆستاكانه‌وه‌ بڕوانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه‌ به‌شداربووان.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى