خولێك له‌سه‌ر مافی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كوردستان و عێراقدا به‌ڕێوه‌چوو

IW2B4891

خولێك له‌سه‌ر مافی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كوردستان و عێراق به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و بنكه‌ سنووریه‌كان كۆتایی پێهات و بڕوانامه‌ی به‌شداریش به‌خشرایه‌ به‌شداربووان.

سه‌نته‌ری كۆچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، به‌ هه‌ماهه‌نگی ( سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆژیا و ڕاهێنانی ئه‌وروپیETTC) و (Konard Adenauer Stiftung )خولێكی له‌سه‌ر مافی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كوردستان و عێراق كرده‌وه‌، كه‌ تیایدا (23) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمان و بنكه‌ سنوورییه‌كان به‌شداربوون و بۆ ماوه‌ی (5) ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن (د.علی كریم) مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی بواره‌كه‌وه‌ وترایه‌وه‌ ، كه‌ تیایدا تیشك خرایه‌ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و میكانیزم و ده‌زگاكانی پاراستن و په‌ره‌پێدانی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها مافه‌كانی په‌نابه‌ران و نه‌خشه‌ ڕێگای هه‌رێمی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌شێكی تری خوله‌كه‌ی پێكهێنا، له‌ كۆتایشدا بڕوانامه‌ی به‌شداری له‌لایه‌ن عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه‌ و مامۆستای خوله‌كه‌وه‌، بڕوانامه‌ به‌ به‌شداربوان به‌خشرا.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى