ڕێز له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌گیرێت

IW2B4990

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سوپاس و ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه‌ خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی عه‌قید ( ئاسۆ حسن احمد)به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت، ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ (12) كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه‌ ئه‌مساڵ به‌ سه‌ركه‌وتوویی، دواین ساڵی خوێندنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌واو كردووه‌ و له‌ چه‌ندین بواری جیاوازدا پسپۆڕیان به‌ ده‌ستهێناوه‌، له‌ میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی ڕێزلێنانه‌كه‌،به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ستخۆشی له‌و كارمه‌ندانه‌ كرد و هه‌وڵ و ماندووبونیانی به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا كارمه‌ندانی ده‌رچوو سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی-یان كرد، كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خساندن تا خوێندن ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵێنیشیان دا كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ باشترین شێوه‌ كاره‌كانی نشینگه‌ ڕابپه‌ڕێن و ئه‌و زانسته‌ی وه‌ریانگرتووه‌ بۆ خزمه‌ت كردن به‌كاریبهێنن.

له‌ كۆتایدا له‌لایه‌ن عه‌قید ( ئاسۆ حسن احمد)به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و رائد (كاردۆ عوسمان محمد) لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌، ڕێزلێنان به‌ ده‌رچووان به‌خشرا.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى