وه‌فدێكی شانشینی به‌ریتانیا سه‌ردانی بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌یان كرد

48369778_2207889699472049_1753109601873559552_n

وه‌فدێكی شانشینی به‌ریتانیا سه‌ردانی بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌یان كردو له‌گه‌ڵ لێپرسراوی بنكه‌ و ئه‌فسه‌ران تاوتوێی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌یان كرد.

(ڕائد/رؤوف ملک مظفر) لێپرسراوی بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانە بە یاوەری هه‌ریه‌كه‌ له‌ (رائد/ئارام محمد علی) و (نقیب/ سەنگەر حمەمراد) ئەفسەرانی بنکەی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌، پێشوازی لە وه‌فدێکی باڵای شانشینی بەریتانیا کرد، كه‌ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری نشینگە و کۆچ بوون ، وه‌فده‌كه‌ پێکهاتبوون لە (Bill Forshaw) بەڕێوەبەری هەماهەنگی کۆچی بەریتانیا لە (عه‌مان)بۆ وڵاتەکانی (ئوردن،لوبنان،عیراق،فه‌له‌ستین، ئیسرائیل) و (زانا خۆشناو )ڕێکخەری کاروباری کۆچ لەقونسوڵگەری بەریتانیا لەهەولێر.
له‌و دیداره‌دا باس له‌ كاره‌كانی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ و چۆنیه‌تی ڕایی كردنی كاروباری گه‌شتیاران كرا، كه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دێنه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.
وه‌فده‌ باڵاكه‌ی شانشینی به‌ریتانیا بەمەبەستی ئاشنابوون لە کارووباری گەشتیاران و چۆنێتی کارکردنی ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ ، هه‌روه‌ها ڕاوێژکردن به‌ ئەفسەرانی بنكه‌كه‌ دەربارەی ئیش و کاری گەشتیاران و کێشەکانیان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە جیاوازەکان بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکانی نشینگه‌ لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی، سه‌ردانی بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌یان كرد.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى