به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای كونسوڵخانه‌ی چین كرد

IW2B5044

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای كونسوڵخانه‌ی كۆماری گه‌لی چین كرد و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لاو و گرنگی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

عه‌قید( ئاسۆ حسن احمد) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت ،پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای كونسوڵخانه‌ی كۆماری گه‌لی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ (هوهای) كونسوڵی ئابووری و بازرگانی و (وانگ خوهۆنگ) جێگری كونسوڵی گشتی و وه‌فدێكی هاوڕێیان، له‌و دیداره‌ وه‌فدی میوان سه‌رباری ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و چین، باسیان له‌ گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووگه‌له‌ كرد له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی، خۆشحاڵیش بوون به‌ په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری گه‌لی چین، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت به‌خێرهاتنی گه‌رمی كردن ،پاشان ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئاڵوگۆریه‌ ئابووریه‌كانی نێوان وڵاتانی كرد، كه‌ سودێكی هاوبه‌ش به‌ وڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شبێته‌ هۆی ئاڵوگۆری كلتوری و رۆشنبیری،راشیگه‌یاند كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ی یاساكاندا هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ كه‌سانی بیانی ده‌كات.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فده‌كه‌ ده‌ستخۆشیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان كرد، كه‌ كاره‌كانیان زۆر به‌ باشی راده‌په‌رێنن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ به‌وه‌كاله‌ت سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى