به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ محمود سه‌نگاوی كرد

IW2B5171

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ محمود سه‌نگاوی كرد وخه‌ڵاتی سوپاس و پێزانینشی پێبه‌خشرا.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی عه‌قید ( ئاسۆ حسن احمد) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان پێشوازی كرد له‌ به‌رێز ( محمود سه‌نگاوی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ به‌ كاره‌كانی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرا، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ و كه‌مترین رۆتینات مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی بیانی ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ سیمایه‌كی جوانی كوردستانی نیشانی ده‌ره‌وه‌ داوه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز محمود سه‌نگاوی ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان كرد، كه‌ له‌ هه‌موو بارودۆخه‌كاندا به‌باشترین شێوه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌رێنن.

له‌ كۆتایشدا به‌رێز مه‌حمود سه‌نگاوی خه‌ڵاتی رێزو پێزانینی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌شی به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ و لێپرسراوی كاروباری سنووره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تمان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی دووباره‌ خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ربری و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست.

IW2B5185

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى