خولی ئاشناكردنی كارمه‌ندان به‌تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

IW2B5233

خولێكی تایبه‌ت به‌ ئاشناكردنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كۆتایی هات، كه‌ تیایدا باس له‌ خۆپاراستن و جۆری تاوانه‌كه‌ كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاڕاسته‌كردن و رابه‌ری مه‌عنه‌وی به‌شی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی به‌شی (بنكه‌ی سه‌نته‌ری كۆچ و هۆبه‌ری ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی)ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، خولێكی سێ رۆژه‌ی بۆ (27) كارمه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كرده‌وه‌، له‌ خوله‌كه‌دا باس له‌ سه‌رجه‌م تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كرا، وه‌ك (هاك كردن)ی ماڵپه‌ڕ و تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تی و ئامێره‌كان زیره‌كه‌كان، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها خۆپاراستن له‌ تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و دانانی پاسۆوردی به‌هێزو ڕێگاكانی تری خۆپاراستن به‌شێكی تری خوله‌كه‌ی پێكهێنا.
خولی ئاشناكردنی كارمه‌ندان به‌تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌لایه‌ن (بلال علی محمد) شاره‌زا له‌ بواری پرۆگرامسازیه‌وه‌ وترایه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام خولی جیا جیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌.

IW2B5240

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى