خولی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت به‌رێوه‌چوو

IW2B5099

ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌شداریان له‌ خولێكی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو.

به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ رێوان و به‌ستنی په‌یوه‌ندی و شاره‌زابوونی له‌ ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە هەماهەنگی بەشی (ڕابەری مەعنەوی)بەڕێوەبەرایەتیمان،خولێكی بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی لەسەربەپه‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت كردەوە، كه‌ به‌ ناونیشانی (خولی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت ) به‌رێوه‌چوو،خولەكە بەئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار (تاهیر عبدالله قادر) به‌رێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و رائد(ره‌ئوف مه‌لیك موزه‌فه‌ر) لێپرسراوی بنكه‌ی نشینگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ ده‌ستی پێكرد،له‌ خوله‌كه‌دا (39) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ سێ گروپ به‌شداریان تێدا كرد،كه‌ له‌لایه‌ن (محمد احمد زه‌هاوی) مامۆستای زانكۆ و (هه‌نگاو ڕه‌مزی ابراهیم) لێپرسراوی به‌شی (VIP) فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ وترایه‌وه‌،كه‌ تیایدا باس له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتێكی باش كرا له‌گه‌ڵ رێواندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كار نه‌كاته‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ستنی په‌یوه‌ندی گشتی و شاره‌زابوون له‌ ئه‌ته‌كێتی شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌شێكی تری خوله‌كه‌ی پێكهێنا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی شاره‌زایی زیاتر له‌ بواره‌ هه‌مه‌جۆره‌كاندا به‌رده‌وام خولی جیاجیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى